تیۆری واتا - فیکتۆر فڕانکل

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-10-01:29:00 - کۆدی بابەت: 4348
تیۆری واتا - فیکتۆر فڕانکل
زانستەکان

تیۆری واتا - فیکتۆر فڕانکل , فیکتۆر فڕانکل , تیۆری واتا , ئینسکلۆپیدیای زانیاری

ناوه‌ڕۆك

تیۆری واتا 

فڕانکیل تیۆرەکەی خۆی دانا لە دەرئەنجامی کارکردنی وەک پزیشک لە کەمپە سەربازیەکانی نازی (ئەڵمانی)، کاتێک سەرنجیدا ئەو بەندکراوانە دووچاری مردن دەبنەوە و ئەوانەی لە ژیاندا دەمێننەوە فڕانکیل پێی وابوو ئەو کەسانەی ئومێد و ئاوات و هیوایان بە ژیان نوێ دەبێتەوە و پێیان وایە لە دواڕۆژدا دووبارە بە کەس و کاریان شاد دەبنەوە وپڕۆژەکانیان لە دواڕۆژدا جێبەجێ دەکەن هەلی مانەوەیان لە ژیان زیاترە لەو کەسانەی هیچ ئومێدێکیان بە ژیان نەماوە.

فڕانکیل شێوازێکی نوێی بۆ چارەسەری دەروونی دۆزیەوە ناوی لێنا (چارەسەری رۆحی یان چارەسەری واتایی) پێی وایە بۆ چارەسەرکردنی هەرکەسێک پێویستە ئەنجامەکانی ژیانی دەستنیشان بکەین و واتایەک بۆ ژیانی دروستبکەین.

ئەو چەمکانەی فڕانکل ئاماژەی پێکردن

ویژدان

یەکێک لە چەمکە سەرەکیەکانی فڕانکل ویژدانە، بە بۆچوونی فڕانکل ویژدان یەکێکە لە هەستە ڕۆحیە نەستیەکان، ئەم نەستە جیاوازە لەوەی فرۆید ئاماژەی پێکردووە چونکە ویژدان لای فڕانکل تەنها فاکتەرێک نییە لەناو کۆمەڵ بەڵکو سەرچاوەی بوون و سەلامەتیمانە.

ویژدانیش ڕەنگدانەوەی تێگەیشتنی خودە، لە ڕێگەی ئەم ویژدانەوەمرۆڤ واتای ژیانی لا دروستدەبێت، واتاش لە خودی مرۆڤ گەشە دەکات، ئێمەش دەتوانین بیدۆزینەوە و ناکرێت بیبەخشین بۆ نمونە (ئێمە ناتوانین فەرمان بە کەسێک بکەین پێبکەنێت، بەڵام دەتوانین قسەیەکی خۆشی بۆ بکەین بۆ ئەوەی پێبکەنێت) ئەم قسانەش بیر و باوەڕ و خۆشەویستی دەگرێتەوە، واتە ئێمە ناتوانین ئەم شتانە لەسەر کەسانی تر بسەپێنین بەڵام دەتوانین لە ناخی کەسانی تردا بیدۆزینەوە.

بەتاڵی بوونگەرایی (الفراغ الوجودی)

بە بۆچوونی فڕانکل مرۆڤ لە کاتی گەڕانی بە دوای واتای ژیان دووچاری چەند شکست دەبێتەوە ئەم شکستەش وا لە مرۆڤ دەکات دووچاری نەخۆشی دەروونی ببێتەوە.

فڕانکل پێی وایە دەست بەتاڵی تاکەکان وایان لێدەکات زیاتر هەست بەبێ واتایی و نەبوونی ئامانج لە ژیانیان بکەن. یەکێک لە نیشانەکانی دەست بەتاڵی بوونگەراییە لای کەسی بێزاربوو، چونکە لە کاتی بێزاربوون مرۆڤ پەنا دەباتە بەر چەند شێوازێکی چەوت بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی وەک (مەی خواردن و ئاڵودەبوون، شەڕانگێزی و خۆ خەریککردن بە شتی بێ سوود).

گەڕان بە دوای واتا

فڕانکل پێی وایە سێ ڕێگا هەیە مرۆڤ تیایدا واتای ژیانی دەدۆزێتەوە 

  1. لەڕێگای بەهاکان و ئەزموونی ژیانی مرۆڤ و خۆشەویستی ڕاستەقینە و ڕێزگرتنی ژیان.
  2. لە ڕێگەی داهێنانی مرۆڤ و کارکردنی بەردەوام بە پەرەپێدانی تواناکانی خۆی.
  3. لەڕێگای بەها ڕەفتارییەکان و بەزەیی و ئیرەیی و هەڵسەنگاندنی دروست بۆ شتەکان.


سەرچاوەکان



890 بینین